بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو سەرچاوانە باسیان لەوە کردووە کە دەنگی فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسمانی ڤەنزوێلادا دەسووڕێنەوە.
لە بەرامبەر هێرشەکەدا، گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند: "کاراکاس بووەتە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی. پێویستە جیهان بزانێت کە ڤەنزوێلا هێرشی کراوەتە سەر. پێویستە ڕێکخراوی دەوڵەتانی ئەمریکا (OAS) و نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەجێ کۆببنەوە".
کاردانەوەی مادۆرۆ
نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند: کاراکاسیش لەژێر تەقەی مووشەکیدایە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڤێنزۆئێلا زیادی کرد: هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە وڵاتەکەماندا شکست دەهێنێت، هەروەک چۆن هەوڵەکانی پێشوو شکستیان هێناوە.
وتیشی: ئەمەریکا لە پشت هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون و ژێرخانەکانە، ئەو هێرشانە ناوەندە مەدەنی و سەربازییەکان و ناوەندی کاراکاسیان کردۆتە ئامانج.
مادرۆ فەرمانێکی دەرکرد
ڕاگەیاندنی دەوڵەتی بەرگری چەکداری و جێگیرکردنی هێزی بەرگری لە ڤەنزوێلا
سەرۆکی ڤەنزوێلا فەرمانێکی دەرکرد کە باری نائاسایی ڕاگەیاند و فەرمانی بەرگری چەکداری و چالاککردنی پلانەکانی بەرگری و جێگیرکردنی دەستبەجێ سەرجەم هێزەکانی بەرگری جەماوەری لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ترامپ پاگەندەی کرد کە مادرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستبەسەر کراون.
Your Comment